٢٤ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٩:٣٢
تا ئێستا هیچ هێزێکی ئەمریکایی لە باکووری سووریا نەکشاوەتەوە

وتەبێژی هێزە کوردییەکانی سووریا ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستە هیچ هێزێکی ئەمریکایی لە بنکەکانیان لە سووریا نەکشاونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلەنشرە، کینۆ گابریەل، وتەبێژی هێزی دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگەیاند: لەو کاتەوە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سووریا دەکشێتەوە، داعش هێرشەکانی بۆ سەر ئێمە زیاتر کردووە.

ئەو زیادی کرد: داعش لە هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا سوودی بردووە و هێرشەکانی پەرە پێداوە.

وتەبێژی هێزە کوردییەکان جەختی کرد: هێزەکانی قەسەد بەردەوامن لە پێشڕەوەی لە شاری هەژین و ناوچەکانی دیکەش و ئەمەش بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەنجام دەبێت.

گابریەل ئاماژەی دا: تاکوو ئەم ساتە هیچ کشانەوەیەکی ڕاستەقینە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەبینراوە.


..............

300